بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

کۆڕ و کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە

دە‌ربارە‌ی کۆبوونە‌وە‌کانمان فێربە.‏ شۆێنی کۆبوونە‌وە‌ی نزیک خۆت بدۆزە‌رە‌وە.‏

شوێنێک لە نزیکی خۆت بدۆزه‌وە (پنجره‌ای جدید باز می‌شود)

لە کۆبوونە‌وە‌کانی ئێمە چی ڕوودە‌دات؟‏

شاهیدانی یە‌هوە هە‌فتە‌ی دوو جار بۆ خوداپە‌رستی کۆبوونە‌وە‌یان هە‌یە.‏ (عیبرانییە کان ١٠:‏ ٢٤،‏ ٢٥)‏ لە‌و کۆبوونە‌وانە‌دا،‏ کە بۆ جە‌ماوە‌ر کراوە‌ن،‏ ئێمە لێکۆڵینە‌وە دە‌کە‌ین لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌فە‌رمووێ و چۆن دە‌توانین فێرکارییە‌کان لە ژیانی ڕۆژانە‌ماندا جێبە‌جێ بکە‌ین.‏

بە‌شی زۆری خزمە‌تە‌کانمان بە بە‌شداربوونی گوێگرانە،‏ هە‌ر وە‌ک شێوازی وتووێژی ناو پۆل.‏ بە‌شداریکردن خۆبە‌خشانە‌یە.‏ کۆبوونە‌وە‌کان بە سروود ونوێژ دە‌ست پێدە‌کە‌ن و کۆتاییان پێ دێت.‏

تۆ پێویست نییە یە‌کێک بیت لە شاهیدانی یە‌هوە بۆ ئە‌وە‌ی بتوانی سە‌ردانی کۆبوونە‌وە‌کانمان بکە‌یت.‏ ئێمە بە‌خێرهاتنی هە‌موو کە‌س دە‌کە‌ین.‏ هە‌رگیز ئابوونە وە‌رناگرین.‏