بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ٧

ئە‌وە‌ی خودا لە ڕێگای پێغە‌مبە‌رە‌کانە‌وە بە‌ڵێنی داوە

ئە‌وە‌ی خودا لە ڕێگای پێغە‌مبە‌رە‌کانە‌وە بە‌ڵێنی داوە

پێغە‌مبە‌رە‌کانی سە‌ردە‌مە کۆنە‌کان نیشانیاندا باوە‌ڕیان بە خودا هە‌یە.‏ باوە‌ڕیان بە بە‌ڵێنە‌کانی دە‌کرد و ژیانیان بە‌و گوێرە بە‌ڕێوە دە‌برد.‏ ئە‌و بە‌ڵێنانە چی بوون؟‏

یە‌کسە‌ر دوای ئە‌وە‌ی ئادە‌م و حە‌وا لە عە‌دە‌ن یاخی بوون،‏ خودا بە‌ڵینی دا کە ئە‌و کە‌سێک دیاری دە‌کا کە سە‌ری مارە‌کە پان دە‌کاتە‌وە و بۆ هە‌میشە لە‌ناوی دە‌با.‏ ئە‌و مارە،‏ واتە ئە‌ژدیها گە‌ورە‌کە «مارە دێرینە‌کە،‏ کە بە ئیبلیس و شە‌یتان ناودە‌بردرێت» (‏پە‌یدابوون ٣:‏١٤،‏ ١٥؛‏ ئاشکراکردن ١٢:‏٩،‏ ١٢‏)‏.‏ ئایا دە‌بێ ئە‌و کە‌سە کێ بێ؟‏

نزیکە‌ی ٢٠٠٠ ساڵ پاش ئە‌وە‌ی یە‌کە‌م پێشبینی درا،‏ یە‌هوە بە‌ڵێنی بە ئیبراهیم دا کە ئە‌و کە‌سە‌ی دێت لە نە‌وە‌ی ئە‌و دە‌بێت.‏ خودا بە ئیبراهیمی فە‌رموو:‏ «لە نە‌وە‌ی تۆشە‌وە هە‌موو نە‌تە‌وە‌کانی سە‌ر زە‌وی بە‌رە‌کتدار دە‌بن،‏ چونکە تۆ گوێڕایە‌ڵی فە‌رمایشتە‌کانی من بوویت» (‏پە‌یدابوون ٢٢:‏١٨‏)‏.‏

لە ساڵی ١٤٧٣ پ.‏ ز خودا زانیاری زۆرتری سە‌بارە‌ت بە‌و نە‌وە‌یە بە موسای پێغە‌مبە‌ر دا.‏ موسا بە ڕۆڵە‌کانی ئیسرائیلی وت:‏ «یە‌زدانی خوداتان لە نێوانتان لە براکانتان پێغە‌مبە‌رێکی وە‌کو منتان بۆ دادە‌نێت،‏ گوێی لی دە‌گرن» (‏دواوتار ١٨:‏١٥‏)‏.‏ کە‌واتە ئە‌و پێغە‌مبە‌رە‌ی کە بە‌ڕێوە‌یە وە‌ک موسا لە نە‌وە‌کانی ئیبراهیم دە‌بێت.‏

پێغە‌مبە‌رە‌کە هە‌روە‌ها لە نە‌وە‌ی داودی پادشا دە‌بێت و خۆشی پادشایە‌کی گە‌ورە دە‌بێت.‏ خودا بە‌ڵێنی بە داود دا:‏ «ئە‌وە‌ی دوای خۆت لە‌پشتی تۆوە دێت .‏.‏.‏ بۆ هە‌تاهە‌تایە تە‌ختی پادشایە‌تییە‌کە‌ی جێگر دە‌کە‌م» (‏٢ ساموئێل ٧:‏١٢،‏ ١٣‏)‏.‏ خودا هە‌روە‌ها ئاشکرای کرد کە وە‌چە‌کە‌ی داود پێی دە‌وترێ میری ئاشتی «گە‌شە‌سە‌ندنی سە‌رۆکایە‌تی و ئاشتییە‌کە‌ی بێ کۆتایی دە‌بێت،‏ لە‌سە‌ر تە‌ختی داود بە‌سە‌ر شانشینە‌کە‌ی پاشایە‌تی بە دادپە‌روە‌ری و بە ڕاستودروستی لە ئێستاوە بۆ هە‌تاهە‌تایە» (‏ئیشایا ٩:‏٦،‏ ٧‏)‏.‏ بە‌ڵێ،‏ ئە‌و ڕابە‌رە ڕاستودروستە ئاشتی و دادوە‌ری لە‌سە‌رتاسە‌ری جیهان چاک دە‌کاتە‌وە.‏ بە‌ڵام ئە‌و کە‌ی دێت؟‏

‏«وە‌چە» بە‌ڵێندراوە‌کە .‏.‏.‏ لە نە‌وە‌ی ئیبراهیم دە‌بێت،‏ پێغە‌مبە‌رێک دە‌بێت وە‌ک موسا،‏ لە پشتی داود دە‌بێت،‏ ساڵی ٢٩ ز دە‌گات،‏ مارە‌کە لە ناو دە‌بات

جوبرائیلی فریشتە دواتر بە پێغە‌مبە‌ر دانیالی فە‌رموو:‏ «جا بزانە و تێبگە کە لە دە‌رچوونی بڕیارە‌کە بۆ نوێکردنە‌وە وبنیادنانە‌وە‌ی ئۆرشە‌لیم،‏ هە‌تا هاتنی پادشای دە‌ستنیشانکراو،‏ حە‌وت «هە‌فتە» و شە‌ست و دوو «هە‌فتە‌ی» پێ دە‌چێت» (‏دانیال ٩:‏٢٥‏)‏.‏ ئە‌و ٦٩ هە‌فتە ساڵانە،‏ کە هە‌ریە‌ک ٧ ساڵ دە‌خایە‌نێ؛‏ کە سە‌رجە‌م ٤٨٣ ساڵ دە‌کات.‏ ئە‌و سە‌ردە‌مە لە ساڵی ٤٥٥ پ.‏ ز تا ساڵی ٢٩ ز پێک هاتووە.‏ a

ئایا دە‌ستنیشانکراو،‏ ئە‌و پێغە‌مبە‌رە‌ی بە موسا دە‌چێ و ئە‌و «وە‌چە» یە‌ی لە زۆر لە‌مێژە چاوە‌ڕوانین بە‌ڕاستی لە ساڵی ٢٩ ز هات؟‏ وە‌رن با سە‌یربکە‌ین.‏

a سە‌یری بە‌شی ڕوونکردنە‌وە‌ی زیاتر،‏ ژمارە‌ی ٢ لە لاپە‌رە‌ی ٢٥٥ی پە‌رتووکی «هە‌تە‌هە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏»‏ بکە‌ن،‏ کە لە لایە‌ن شاهیدانی یە‌هوە‌وە چاپ کراوە.‏