بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌شی ٤

چۆن پارە خە‌رج دە‌کە‌ی؟‏

چۆن پارە خە‌رج دە‌کە‌ی؟‏

‏«پلانە‌کان بە ئامۆژگاری دێنە دی.‏»​—‏⁠پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٠:‏١٨

ئێمە هە‌موومان بۆ جێبە‌جێ کردنی پێداویستیە‌کانی خێزانە‌کە‌مان پێویستیمان بە پارە هە‌یە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٣٠:‏٨‏)‏.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا «پارە پە‌ناگایە» (‏ژیرمە‌ندی ٧:‏١٢‏)‏.‏ ژن و مێرد لە وانە‌یە بۆیان ئاسایی نە‌بێت دە‌ربارە‌ی پارە قسە بکە‌ن،‏ بە‌ڵام ڕێگا مە‌دە‌ن پارە ببێتە هۆی گرفت لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیتاندا (‏ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٣٢‏)‏.‏ ژن و مێرد بۆ بە‌کار هێنانی پارە دە‌بێ متمانە‌یان بە یە‌کتر هە‌بێ و بە یێکە‌وە بڕیار بدە‌ن چۆن پارە خە‌رج بکە‌ن.‏

١ بە وردی پلانە‌کان داڕێژە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «کێ هە‌یە گە‌ر بیە‌وێ تاوە‌رێک دروست بکات،‏ دانانیشێ پارە‌کە‌ی بژمێرێ و بزانێ پارە‌ی ئە‌وە‌ی هە‌یە کارە‌کە‌ی پێ تە‌واوبکات؟‏» (‏لۆقا ١٤:‏٢٨‏)‏ زۆر گرنگە کە بە یە‌کە‌وە بۆ خە‌رج کردنی پارە پلان دانێن (‏ئامۆس ٣:‏٣‏)‏.‏ بڕیار بدە‌ن پێویستە چ بکڕن و چە‌ند پارە‌تان بە دە‌ستە‌وە‌یە،‏ تاکو ئە‌و شتە بکڕن (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٣١:‏١٦‏)‏.‏ هە‌بوونی پارە واتای ئە‌وە نیە کە دە‌بێ شت بکڕن.‏ خۆتان لە قە‌رزوقۆڵە لادە‌ن.‏ تە‌نیا ئە‌وە‌ندە پارە خە‌رج بکە‌ن کە هە‌تانە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢١:‏٥؛‏ ٢٢:‏٧‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • ئە‌گە‌ر لە کۆتای مانگدا پارە‌ی زۆرتان بۆ مایە‌وە،‏ بە‌یە‌کە‌وە بڕیار بدە‌ن چۆنی خە‌رج بکە‌ن.‏

  • ئە‌گە‌ر پارە‌ی کە‌متان بە دە‌ستە‌وە ماوە،‏ پلانێکی تایبە‌ت دانێن بۆ کە‌م کردنە‌وە‌ی خە‌رجیە‌کانتان.‏ بۆ نموونە،‏ دە‌کرێ لە ماڵێ خواردن درووست بکە‌ن لە جیاتی ئە‌وە‌ی کە لە دە‌رە‌وە خواردن بخۆن.‏

٢ ڕاستبین بن

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «چونکە بە نیازی چاکە‌یین،‏ نە‌ک تە‌نها لە بە‌ردە‌م یە‌زدان،‏ بە‌ڵکو لە بە‌ردە‌م خە‌ڵکیش» (‏٢ کۆرنسۆس ٨:‏٢١‏)‏.‏ لە‌گە‌ل هاوسە‌رە‌کە‌ت ڕاستودرووست بە لە‌بواری ئە‌وە‌ی کە چە‌ند پارە بە‌دە‌ست دە‌هێنی و چە‌ند خە‌رج دە‌کە‌ی.‏

هە‌میشە لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ت سە‌بارە‌ت بە بڕیاری گە‌ورە لە‌سە‌ر سامان و دە‌سکە‌وتە‌کانت هاوبیر بە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٣:‏١٠‏)‏.‏ وتووێژ کردن دە‌ربارە‌ی پارە دە‌بێتە هۆی ئە‌وە‌ی کە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیت بە ئارامی بە‌ردە‌وام بێت.‏ دە‌سکە‌وتە‌کانت تە‌نیا هی خۆت نییە،‏ بە‌ڵکو هی خێزانە‌کە‌تە (‏١ تیمۆساوس ٥:‏٨‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • هە‌ردووکتان لە‌سە‌ر ئە‌وە ڕێک بکە‌ون کە دە‌توانن چە‌ند پارە خە‌رج بکە‌ن بێ ئە‌وە‌ی پرس بە یە‌کتر بکە‌ن.‏

  • قسە لە‌سە‌ر دە‌سکە‌وتە‌کانتان بکە‌ن پێش ئە‌وە‌ی کە تووشی کێشە‌ی دارایی بن.‏