بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ١٣

پادشایانی باش و خراپ

پادشایانی باش و خراپ

ئیسرائیل بوو بە دوو پارچە.‏ بە‌درێژایی مێژوو چە‌ندین پادشا فە‌رمانڕە‌وایی ئیسرائیلییە‌کانیان کرد،‏ زۆربە‌یان دڵسۆزی خودا نە‌بوون.‏ ئۆرشە‌لیم لە لایە‌ن بابلیە‌کانە‌وە وێرانکرا

هە‌روە‌ك یە‌هوە پێشبینی کردبوو،‏ دوای ئە‌وە‌ی سولە‌یمان لە خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە دە‌ستیهە‌ڵگرت ئیسرائیل بوو بە دووپارچە.‏ کوڕە‌کە‌ی‌و جێگرە‌کە‌ی بە‌ناوی ڕە‌حە‌بە‌عام (‏ناسراو بە ڕە‌حوبعام)‏ لە‌دە‌سە‌ڵاتدا توندوتیژ بوو.‏ لە‌بە‌رامبە‌ردا دە لە دوانزە هۆزە‌کانی ئیسرائیل شۆڕشیان بە‌رپاکردو پادشاهێتی باکوری ئیسرائیلیان دامە‌زراند.‏ دوو هۆزە‌کانی تر کە دڵسۆزبوون بۆ تە‌ختی پادشاهێتی داود لە ئۆرشە‌لیمدا،‏ پادشاهێتی باشوری یە‌هودایان پێکهێنا.‏

هە‌ردوو پادشاهێتییە‌کە مێژوویە‌کی پڕ لە ڕووداویان هە‌بوو،‏ زۆر لە‌و پادشایانە بێباوە‌ڕ بوون‌و گوێڕایە‌ڵی خودا نە‌بوون.‏ پادشاهێتی باکور تە‌نانە‌ت لە پادشاهێتی یە‌هوداش خراپتر بوو،‏ کە پادشاکانی هە‌ر لە‌سە‌رە‌تاوە بایە‌خیان بە خوداپە‌رستییە‌کی پوچە‌ڵ دا.‏ سە‌رە‌ڕای هە‌وڵو کۆششە‌کانی بێوچانی وە‌ك ئیلیا (‏ناسراو بە ئە‌لیاس)‏ و ئە‌لیشە‌ع‌ی پێغە‌مبە‌ر کە هە‌ردووکیان تە‌نانە‌ت مردووشیان زیندوو دە‌کردە‌وە،‏ ئیسرائیل دووبارە بە‌رە‌و بە‌دکارییە‌کانی خۆی گە‌ڕایە‌وە.‏ لە‌کۆتاییدا خودا ڕێگایدا پادشاهێتی باکور لە‌لایە‌ن ئاشووریە‌کانە‌وە لە‌ناوببرێ.‏

پادشاهێتی یە‌هودا تە‌نها زۆرتر لە‌سە‌دە‌یە‌ك لە ئیسرائیل خۆیگرت،‏ بە‌ڵام ئە‌ویش هە‌روە‌ها سزای یە‌زدانی وە‌رگرت.‏ تە‌نها چە‌ند دانە‌یە‌ك لە پادشایانی یە‌هودا بە‌دە‌نگ ئاگادارکردنە‌وە‌کانی پێغە‌مبە‌رانی خودا هاتن‌و هە‌وڵیاندا ڕێنمایی نە‌تە‌وە‌کە بکە‌ن بە‌رە‌و یە‌هوە بگە‌ڕێتە‌وە.‏ بۆ نموونە،‏ یووشیای پادشا،‏ یە‌هودای لە خوداپە‌رستی پوچە‌ڵ پاککردە‌وە‌و پە‌رستگاکە‌ی بوژاندە‌وە.‏ کاتێك کە دە‌سنووسێکی ڕە‌سە‌ن لە‌و یاسایە‌ی کە لە‌لاین موساوە نووسرابوو دۆزرایە‌وە،‏ ئە‌وە‌ندە کاری لە دڵی یووشیا کرد،‏ هە‌ربۆیە هە‌رە‌وە‌زی بوژاندنە‌وە‌کە‌ی بە‌هێزتر کرد.‏

بە‌داخە‌وە،‏ ئیتر جێگرە‌کانی یووشیا نموونە باشە‌کە‌ی ئە‌و پادشایە‌یان ڕە‌چاونە‌کرد.‏ بە‌م جۆرە یە‌هوە ڕێگای بە بابلییە‌کان دا دە‌ست بە‌سە‌ر یە‌هودا دا بگرن‌و ئۆرشە‌لیم‌و پە‌رستگاکە‌ی وێرانبکە‌ن.‏ ئە‌وانە‌ی کە لە‌و جە‌نگە دە‌ربازبوون دوورخرانە‌وە بۆ بابل.‏ خودا پێشبینی کرد کە ئە‌و دوورخستنە‌وە‌یە ٧٠ ساڵ دە‌خاێنێت.‏ یە‌هودا بە‌درێژایی ئە‌و ماوە‌یە بە‌کاولبووی مایە‌وە تاکو هە‌روە‌ك بە‌ڵێندرابوو نە‌تە‌وە‌کە ڕێگای پێدە‌درا بۆ خاکی خۆیان بگە‌ڕێنە‌وە.‏

ئیتر هیچ پادشایە‌کی تر لە ڕێچکە‌ی داود فە‌رمانڕە‌وایی ناکات تاکو سە‌رهە‌ڵدانی ڕزگارکە‌ری بە‌ڵێندراو،‏ کە مە‌سیح ی پێشبینیکراوە‏.‏ زۆر لە‌و پادشایانە‌ی کە لە‌سە‌ر تە‌ختی داود لە ئۆرشە‌لیم فە‌رمانڕە‌واییان کرد سە‌لماندیان کە مرۆڤی ناتە‌واو شایستە‌ی ئە‌وە نییە فە‌رمانڕە‌وایی بگرێتە‌دە‌ست.‏ تە‌نها دە‌ستنیشانکراوە‌کە بە‌ڕاستی شایستە‌ی ئە‌وە‌یە.‏ هە‌ربۆیە یە‌هوە بە‌دوو پادشای کۆتایی ڕێچکە‌ی داود فە‌رموو «تاجە‌کە‌ت هە‌ڵبڕە .‏ .‏ .‏ تا ئە‌وە‌ی دێت کە‌مافی خۆیە‌تی منیش بە‌وە‌ی دە‌دە‌م» (‏حزقیال ٢١:‏٢٦،‏ ٢٧‏)‏.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی ١ و ٢ پاشایان؛‏ ٢ هە‌واڵی ڕۆژان بە‌ندی ١٠ تا ٣٦؛‏ یرمیا ٢٥:‏٨-‏١١‏.‏